راپۆرت

بڕیارە سەیروسەمەرەكانی بەشێك لە سەرۆكەكانی وڵاتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارە سەیروسەمەرەكانی بەشێك لە سەرۆكەكانی وڵاتان
مەودا میدیا-ژاڵە محەمەد

بەشێك لەسەركردەكانی جیهان لەسەردەمی حوكمڕانی خۆیاندا بڕیاری سەیروسەمەرە و پێكەنیناویی و سەرسووڕهێنەریان داوە  كە بۆتە جێگای سەرنجی خەڵك و میدیا جیهانییەكان.


كیم جونگ ئون

كیم جونگ سەرۆكی كۆریای باكور، بڕیار لەسەر مۆدێلی مووی ژنانی هاوسەردار دەدات و دەڵێت "پێویستە شێوازی مۆدێلی مووی سەریان لەگەڵ شێوازی مۆدێلی مووی سەری ژنانی سەڵت جیاواز بێت لەگەڵ ئەوەدا 28 جۆر مۆدێلی موویی بۆ پیاوان دیاریكردووە كە درێژی مووی پیاوان نابێت لە 5 سانتیمەتر درێژتر بێت و دەبێت دوو تاڵی مووش لە بناگوێیانەوە لابرا بێت".

یەكێكی تر لە بڕیارەكانی ئەوە بوو كە لەدوای مردنی باوكی فەرمانی دەركرد ئەبێت خەڵكی وڵاتەكای بۆ ماوەی 11 رۆژ پێبكەنن.
كەس بۆی نیە ناویی منداڵەكەی بەناویی "كیم جونگ" بنێت لەبەر ئەوەی ناویی ئەو بە ئەبەدی بمێنێتەوە.

هەروەها بەپێی بڕیاری سەرۆكی كۆریای باكوور ئەوانەی دەڕۆنە زیندان یان لەسێدارە دەدرێن ئەو كەسانەن كە سەیری فیلمی بیانی دەكەن یان گوێی لە مۆسیقای بیانی دەگرن.

لەكاتی قسەكردنی "كیم جونگ" ئەگەر كەسێك خەویی لێبكەوێت ئەوا لەسێدارە دەدرێت.

ئەگەر كەسێك بیەوێت لە زیندان رابكات ئەوا كەسوكاری دەگیرێن و دەخرێنە زیندانەوە.

هیچ كەسێك بۆی نیە لە كۆریای باكورەوە بڕواتە دەرەوە، ئەگەر كەسێك رۆيشت ئەوا دەكوژرێت.

گەشتیاران لەكاتی سەردانیان بۆ كۆریای باكور، رێنماییكارێكیان لەگەڵ دەبێت كەسەر بە حكومەتە و هەر گەشتیارێك بیەوێت لەگەڵ خەڵكی وڵاتەكە قسە بكات ئەوا دەخرێتە زیندانەوە.
 
دۆنالد ترەمپ، جۆبایدن
 
كتێبی "ئاگر و تووڕەیی" لەنوسینی مایكڵ وۆڵف، رۆژنامەنووس، كۆمەڵێك لە ژیان و كەسایەتی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەخاتە روو، دەڵێت "ترەمپ لەكاتژمێر 18:30 دەڕواتە ژووری نوستنەكەی و دەست دەكات بەخواردنی فاستفوود و سێ تەلەڤیزیۆنیشی لەژوورەكەی داناوە.

لەقسەكانیدا سەبارەت بە پەنابەران بەردەوام ئەفریقای بە وڵاتێك "خنكاو لەناو زێرابی پیس" ناودەبرد و ئەوەش زۆربەی كەسەكانی تووڕە دەكرد.

یەكێكی تر لەسەیرووسەمەرەكانی سەرۆكە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمریكا، بایدن راوێژكارەكەی خۆی "كامێلا هێرس" وەك خانمی یەكەمی فەرەنسا ناو دەبات.

بایدن لە یەكێك لە دوورگەكانی " پۆرتۆریكۆ" لەكاتی رێگا رۆشتن لەپڕ دەوەستێت و بۆ ماوەیەكی زۆر ژێر پێی خۆی سەیر دەكات وەك ئەوەی شتێكی لێ ون بووبێت و دواتر دەست بەڕۆشتن دەكات.
 
ڤلادیمیر پوتن

ڤلادیمیر پوتن هەتا كاتژمێر 12 لەخەو هەڵناسێتێت، لەدوای هەڵسان لەخەو نانی بەیانی دەخوات و دواتر دەڕوات بۆ مەلە.
لەبەر ئەوەی زانیارییەكانی نەگوازرێتەوە بۆ شوێنی دیكە، لەكاتی كاركردنیدا، كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بەكار ناهێنێت.
موبایل بەكار ناهێنێت بۆ ئەوەی كەس گوێ لەقسەكانی نەگرێت.
 
ئەیدی ئەمین

ئەیدی ئەمین سەرۆكی ئۆگەندا، كەسێكی خورافی بووە و لەسەر ئەساسی خەوێك كە بینیویەتی، 70هەزار دانیشتووی ئاسیای ناچاركرد لەماوەی 90 رۆژدا وڵاتەكە بەجێبهێڵن چونكە پێی وابوو ئەو ئیلهامەی لە خواوەندەوە بۆ هاتووە.

لەساڵی 1978 فەرمانی كردووە هێرش بكەنە سەر تەنزانیا، ئەوەی بۆ ئەوە كردووە كە كەس ئاگاداری ئەوە نەبێت كە 500 هەزار كەسی لە وڵاتەكەی خۆی كوشت و بەو بۆنەیەشەوە پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتان پچڕاند.
 
موعەمەر قەزافی

قەزافی زۆربەی كاتەكانی خۆی لەناو خێمەدا بەسەر دەبرد، زۆربەی میوانییەكانی و كۆنفرانسەكان و دانیشتنەكانی لەناو خێمەدا بەڕێوە دەبرد و بەشداریی دەكرد.

پاسەوانەكانی قەزافی هەموویان ژن بوون و بۆ هەركوێ سەفەری دەكرد لەگەڵ خۆی دەیبردن.

لەسەردەمی حكومەتەكەی كەمترین كرێچی لەو وڵاتە هەبوو، هەندێك كەسیش پێیان وایە كرێچی لە سەردەمی ئەو بوونی نەبووە و هەموو كەسێك خانووی خۆی بووە.
 
ك. م 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن