تەندروستی
پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی چاو داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی چاو داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات ئەوانەی بە هەر جۆرێك نەخۆشی چاو یان هەر پشكنینێكی تریان لە پێشە، بۆ ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە نەكەن.
نەهلە مەحموود، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هاوڵاتیانەی بە هەر هۆكارێك دەیانەوێت لەو ماوەیەدا سەردانی نەخۆشخان بكەن بۆ چاو یان پشكنینی چاو، داوایان لێدەكەم سەردانی نەخۆشخانەكانی چاو، ئیستیشاری و عیادەكان نەكەن".
باسی لەوەش كرد "ئەو هاوڵاتیانەی چاویلكەیان لە چاودایە و دەیانەوێت پشكنین بۆ چاویلكەكەیان بكەن، یان دەیانەوێت پشكنینی چاو بكەن، یان حەساسیەتێكی كەمی درێژخایەنیان هەیە، ئاساییە ئەگەر بۆ ماوەی مانگێك یان دوو مانگ ئەو پشكنین و سەردانانە دوابخەن".
نەهلە مەحموود وتیشی "ئێستا كە نەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن كەسی نەخۆشن لەو چوارچێوەیەدا پێدەچێت توشبوویەك سەردانی نەخۆشخانەكان بكات، بۆیە گرنگە هاوڵاتی ئەم ماوەیە خۆیان بپارێزن".