راپۆرت

ئۆپرا؛ مانایەک بۆ شکست نییە، شکست یەکێکە لەو رێگانەی یارمەتیمان دەدات رێگەی دروست بدۆزینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپرا؛ مانایەک بۆ شکست نییە، شکست یەکێکە لەو رێگانەی  یارمەتیمان دەدات رێگەی دروست بدۆزینەوە
 مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
 

زۆرن ئەو کەسانەی بە ژیانێکی قورسدا تێپەڕیون و دواتر گەیشتوونەتە لووتکەی ئامانجەکەیان، ئەو کەسانە چیرۆکی سەرکەوتنی خۆیان هەیە، زۆرجار باسی دەکەن و دەبنە رێنیشاندەر بۆ کەسانی دیکە.

ئۆپرا وینفری، یەکێک لە ناسراوترین پێشکەشکارە تەلەڤزیۆنییەکانی جیهان، یەکێک لەو ژنانەیە بە باردۆخێکی ناخۆشدا تێپەڕیوە، بەڵام دواجار گەیشتووەتە سەرکەوتن.




یەکەمین دەرکەوتنی لە تەلەڤزیۆن سوودی بە ئۆپرا نەگەیاند و لەدوای دەرکەوتنی دەرکرا، بەرپرسەکانی پێیان وتبوو زۆر هەستیارە و ناتوانێت لەبەردەم کامێرا خۆی کۆنترۆڵ بکات، ئەو تایبەتمەندییەی بەکارهێنا و کاری لەسەر کرد تا گەیشتە سەرکەوتن و بەهۆیەوە بووە خاوەنی 3 ملیار دۆلار و ناونیشانی دەوڵەمەندترین ژنی جیهانیان پێبەخشی.

جارێکیان لە زانکۆی "هارڤارد" لەکاتی قسەکردنیدا وتی "مانایەک بۆ شکست نییە، شکست یەکێکە لەو رێگەنەی کە یارمەتیمان دەدات رێگەی دروست بدۆزینەوە".

ئۆپرا لە ساڵی 1954 لە "می سی سی پی" لەدایکبووە، تاوەکو تەمەنی 6 ساڵی لەلای داپیرەی ژیا و بەیارمەتی ئەو توانی بخوێنێت، لە تەمەنی 3 ساڵیدا سروودە ئایینییەکان و کتێبی ئینجیلی لەبەر کرد.

دواتر تاوکو 12 ساڵی لەگەڵ دایکییدا ژیا و لە تەمەنی 9 ساڵییدا پیاوێک لە خزمەکانی دەستدرێژی کردە سەری، ماوەیەکیش لەلایەن زڕباوکییەوە ئازار دراوە، بەڵام هیچکاتێک لەلای کەس باسی ئەو ئازارانەی نەکرد، لە ساڵی 1971 بەناچاری لەگەڵ باوکیدا دەستی بە ژیان کرد. لە ساڵی 1967 لەماڵەوە رایکرد، ئەوەنە ئازاری سێکسی درابوو کە لە 14 ساڵیدا دووگیان بوو، بەڵام منداڵەکەی گیانیلەدەستدا. باوکی هەوڵی زۆری لەگەڵ دەدات تاکو ژیانی بگۆڕێت، هەر بۆیە دەستی بە خوێندن کردەوە.

لە تەمەنی 17 ساڵییدا بوو بە بێژەری رادیۆ، بۆ ئەوەی بتوانێت درێژە بە کارەکەی بات، لە زانکۆ درێژەی بە خوێندندا.

لە سەرەتای خوێندن لە زانکۆ، لەدوای نمایشکردنی دوو بابەت، بووە خاوەنی دوو خەڵات، دواتر بوو بە پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی، لە ساڵی 1983 بەرنامەیەکی بەیانیانی پێشکەشکرد کە تێیدا زۆر سەرکەوتوو بوو بە جۆرێک لە ساڵی 1985 ناوی بەرنامەکە گۆڕا بە "شۆی ئۆپرا".

ئۆپرا کاری نواندنیشیی دەکرد و بەشداریی فیلمی "رەنگی ئەرخەوانی" کرد، دواتر بەشداری لە فیلمی "گارسۆن" کرد. لە ساڵی 1986 بەرنامەکەی ئۆپرا لەهەموو ئەمەریکا دەستی بە پەخش کرد.

بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکەی ئۆپرا تاکو ساڵی 2011 بۆ ماوەی 25 ساڵ بەردەوامبوو، بەرنامەکەی لەم کۆتاییانەدا لە 145 وڵاتی جیهان پەخش دەکردا.



بەشداربووانی بەرنامەکەی ئۆپرا باسیان لە نەهامەتی و ناخۆشی و ئەزموونی ژیانی خۆیان دەکرد، لە بەرنامەکەدا کەسایەتییە کاریگەر و گرنگ و سیاسییەکان بەشدارییان دەکرد.

بەرنامەکەی بەجۆرێک بوو کە ئۆپرای کردە کاریگەرترین و دەوڵەمەندترین ژنی ئەمەریکا و جیهان.

ئۆپرا، لە ماوەیەکی کەم توانیی زۆرترین خەڵات و رێزلێنان وەرگرێت، دواتر کۆمپانیای "هارپۆکیی" بۆ کاری راگەیاندن بنیات نا.

لە یەکێک لە بەرنامەکانی خۆی لە ساڵی 2004 بە پێشکەشکردنی 276 ئۆتۆمبێل بەو کەسانەی ناو بەرنامەکەی، دڵی هەموویانی خۆش کرد، لە کۆتا بەرنامەشی هەموو ئامادەبووانی ناو بەرنامەکەی بۆ سەفەرێک بۆ ئیتاڵیا بانگهێشت کرد. 

لە بابەتە گرنگ و سەرنجڕاکێشەکانی بەرنامەکەی، چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆباما و خێزانی، جۆرج بۆش و بنەماڵەی مایکڵ جاکسۆن بوو.



ئۆپرا لەدوای کۆتاییهێنان بە بەرنامەکەی لە ساڵی 2011 کەناڵی "OWN" ی دامەزراند و تایبەتی کرد بە شێوازی ژیانکردن.

بیرەوەرییەکانی ئۆپرا لەدوای ئەوەی خۆی لە منداڵیدا دەستدرێژی سێکسی کرابووە سەر، وایلێکرد رێکخراوێکی بۆ داڵدەدان و پشتگیری ئەو منداڵانە دروستبکات کە رووبەڕووی ئەو ئازارە دەبنەوە. کارە خێرخوازییەکانی ئۆپرا یەک و دووان نین و زۆر کاری لە بواری منداڵان و ژنان و تەنانەت نووسەران و چین توێژەکانی دیکە ئەنجامدا و شوێنی خۆی گرت.

ئۆپرا وینفری هیچکات هاوسەرگیری نەکرد و منداڵیشی نییە.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد