راپۆرت

شەوێکی درێژ کە تاریکی باڵدەگرێت بەسەر زەوییدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەوێکی درێژ کە تاریکی باڵدەگرێت بەسەر زەوییدا
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد



شەویی یەڵدا، بەدەستپێکی زستان و درێژترین و تاریکترین شەویی ساڵ ناسراوە، لەکوردەواری خۆماندا بە شەویی چلەش ناویی دێنین، بەڵام ئەو چلەیە بەمانای "تێپەڕاندنە" نەک "چل شەو".

 لەکلتووری نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بۆنەیەکی تایبەت ناسراوە، لەو شەوە بەدواوە رۆژ درێژ و شەو کورت دەبێتەوە. 

هەندێک سەرچاوەی مێژوویی دەڵێن، یەڵدا وشەیەکی سریانییە، لەبەر ئەوەی هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی مەسیح، هەربۆیە بەمانای لەدایکبوونیش دێت.

شەویی یەڵدا دەکەویتە کۆتا چوارشەممەی ساڵ و لەنێوان 21 بۆ 22 ی مانگی 12 ی هەموو ساڵێکە.

لەشەویی یەڵدا بۆنە و ئاهەنگ و خواردنی تایبەت ئامادە دەکرێت و هەمووان لەدەوری یەکتر کۆدەبنەوە و بەخواردن و قسەی خۆش شەوێکی درێژ بەڕێدەکەن.

شووتی، هەنار، یاپراخ و چەرەسات لەو شەوەدا تایبەتن و دەخورێن.     





لە هەندێک ناوچە خەڵک باوەڕیان وایە خواردنی میوەی سارد و شیرین لەم شەوەدا وا دەکات تا لە هاوین دا کەمتر هەست بە گەرما بکەن.

جگە لەناو خێزانەکان لە شوێنە گشتییەکان مەراسیمی تایبەت و ئاهەنگ دەبنە هەوێنی رازاندنەوەی شەویی یەڵدا.

شەویی یەڵدا نزیکەی 14 کاتژمێر دەخایەنێت و تاریکی زەویی دادەپۆشێت، لە رابردوودا بەفربارین لەو شەوەدا نیشانەی خێر و بەرەکەت بووە بۆ خەڵکی و دڵخۆش بوون بەبارینی. 

 
یەڵدا جگە لای گەلانی ناوچەکە، بۆنەیەکی تایبەتی زەردەشتییانە و گرنگییان بەو شەوە داوە بەجۆرێک ناوییان ناوە "مەیزەد". 

زەردەشتییان جگە لە ئاهەنگ گێڕان لە پەرستگاکان نزا دەکەن بۆ سەرکەوتنی رووناکی بەسەر تاریکییدا، نزاکەش پێیدەڵێن، "نی یەد".

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لەدوای شەویی یەڵدا لەهەندێک ناوچە رۆژی دواتر کراوە بەپشوو، لەو رۆژەدا قەدەغە بووە کاری خراپ ئەنجامبدرێت، بچووکترین خراپەکاریش بەتاوانی گەورە هەژمار کراوە. 

شەویی یەڵدا لەناو هەڵبەستی شاعیران جێگای بووەتەوە و دواتر هونەرمەندانیش کردوویانە بەگۆرانی: 

وەک نالی شاعیر دەڵێت؛ 

شەوی یەلدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو

كەدیدەم دورلە تۆ بێ نورە ئەمشەو؟

دڵم وەك حاكمی مەعزولە، قوربان!

خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

یەڵدا یان چلە، یەکەم شەویی زستان تەنها تایبەت نیە بە کورد، بەڵکوو لەناو گەڵانی دیکەیش لەوشەوەدا بۆنە و ئاهەنگی جیاواز هەیە، لە چین خواردنی تایبەت ئامادە دەکرێت و مۆسیقا و سەما دەبێتە بەشێک لە بۆنەکە و تاوەکوو رۆژ دەبێتەوە خەڵک ناخەون.

 

 ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان