گشتی

لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگایەک سێ کەس کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگایەک سێ کەس کوژران
مەودا میدیا-


رووداوەکە لە فەرەنسا روویداوە و بە هۆی هێرشێکی چەکداری لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بۆ سەر بارەگایەکی کوردی لە پاریس سێ کەس کوژران و پێنج کەس بریندار کراون و کەسێکیش دەستگیرکراوە.

پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند لە ناوچەیەکی پاریس لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێڕشکراوەتە سەر بارەگایەکی کوردی و لەئەنجامی هێرشەکە سێ کەس کوژراون و پێنج کەس بریندار و کەسێکیش دەستگیر کراوە. سەبارەت بە هۆکاری هێرشەکە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی بڵاونەکراوەتەوە.

پۆلیسی شارەکە داوای لەخەڵک کردووە دوورکەونەوە لەو ناوچەیەی رووداوەکە تێیدا روویداوە و باس لەوەش کراوە ئەو شوێنەی هێرشکراوەتە سەری بنکەیەکی رۆشنبیرییە و ئەوانەشی لەوێبوون کوردبوون کە کوژراون و بریندار کراون.

لە ئێستادا پۆلیسی فەرەنسا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترە لەسەر رووداوەکە.



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن