ئابووری

بەهۆی تونێلێكەوە 37 كیلۆ ئاڵتون و 300 هەزار دۆلاریان دزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تونێلێكەوە 37 كیلۆ ئاڵتون و 300 هەزار دۆلاریان دزی
 مەودا میدیا-

لە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر چەند كەسێك دوای ئەوەی تونێلێكیان لێداوە تا گەیشتونەتە دوكانێكی فرۆشتنی زێڕو زیاتر لە 37 كیلۆ ئاڵتونیان دزیووە.

شەماڵ دێواری حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دزانە لە رێگەی بۆری ئاوەڕۆ كارەكەیان كردووە و تونێلێكیان لێداوە تا چوەتە ناو دوكانەكەو دواتر زێڕەكەیان دزیووە".

ئاماژەی بەوەشكرد "بڕی ئەو زێڕەی دزراوە زیاتر لە 37 كیلۆ دەبێت و بڕێك پارەشیان بردووە كە سەرو 300 هەزار دۆلار دەبێت".

Qaiwan
Qaiwan