کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: لێزمە باران و بەفر دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانونی دووەم و سبەینێ دووشەممە 30ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت, ئەگەرى هەندێک نمە باران لە هەندێک ناوچە هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفربارین لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبێت ئەمڕۆ تا ڕادەیەک کەش جێگیرە، پلەكانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 17 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان, بەفربارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان، ئاستى دابارین لە دوانیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت و لە شەودا هەندێک جار لێزمە باران دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 9 بۆ 16 پلە دەبێت.

س.ر
بیروڕا