گێتی

نیو ملیۆن بەریتانی لەگەورەترین مانگرتنی 12 ساڵی رابردودا دەستییان لەکار کێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیو ملیۆن بەریتانی لەگەورەترین مانگرتنی 12 ساڵی رابردودا دەستییان لەکار کێشایەوە
 مەودا میدیا-
 

بەهۆی کەمی مووچەکانیان و گرانبوونی پێداویستییەکان نیو ملیۆن کرێکار و فەرمانبەر لە بەریتانیا مانییان لەکار گرت و ئەوەش وایکرد ژیان لەو وڵاتە بوەستێت.


نیو ملیۆن فەرمانبەر و کرێکاری بەریتانی لە گەورەترین مانگرتنی 12 ساڵی رابردوودا کە لەو وڵاتە کرا بێت، دەستییان لەکار کێشایەوە. داواکاریی ئەوان بریتی بوو لەزیادکردنی مووچەکانیان کە هاوکاتە لەگەڵ گرانی و زۆربوونی خواستی رۆژانەیان، مانگرتنەکە بووە هۆی ئەوەی خوێندنگاکان بکرێتە پشوو و هاتووچۆش رابگیرێت.

مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە رێگاوبان کاردەکەن چوونە پاڵ مانگرتووان و ئەوەش وایکرد هەموو شتێک لەو وڵاتە رابگیرێت.

سەندیکای کرێکاران ئەو مانگرتنەی بەگەورەترین مانگرتن ناوبرد لەدوای ساڵی 2011، ئەوانیش وەک سەندیکا پاڵپشتی داواکاری مانگرتووانیان کرد.

بەهۆی گرانبوونی سوتەمەنی و کارەبا و بەشێکی زۆری پێداویستییەکان لە بەریتانیا، ژیان بۆ خەڵک قورس بووە و بەشێکی ئەو گرفتە ئابورییانەش دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی روسیا و ئۆکرانیا.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە