کوردستانی

لەئاکامی چەند رووداوێکی هاتووچۆ 19 کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەئاکامی چەند رووداوێکی هاتووچۆ 19 کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-


لەچەند رووداویی جیاواز 19 کەس بوونە قوربانی، شەس کەسییان گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسی دیکەش برینداربوون، رووداوەکان لە رانیە و کەرکووک روویانداوە.


 لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە حاجیاوا چوارکەس گیانیان لەدەستدا، رووداوەکە لە نێوان رێگای رانیە، بالیسان بووە کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی دیکە بووە کە پێکدادان لە نێوانییان روویداوە و دەستبەجێ چوار کەس گیانیان لەدەستداوە لە دوو ژن و دوو پیاون. 

لە ئێستادا تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی حاجیاواوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادای رانیە.

هاوکات لە دوو ڕووداوی هاتووچۆی دیکە 15 کەس بوونە قوربانی، رووداوەکان لە کەرکوک روویانداوە کە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و 14 کەسی دیکە برینداربوون.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan