کوردستانی

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەنگۆیەک رەتدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەنگۆیەک رەتدەکەنەوە
مەودا میدیا- 


تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە سکاڵاکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان رایەدەگەیەنن کە هەموو سکاڵاکان لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ کۆتایی پێ هاتووە و لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش پەسەند کراوە.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیانی پەسەند کردووە، کە تیایدا؛ پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەکێتی گۆڕیوە لە سیستەمی هاوسەرۆکییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکی.

هەروەها ئەو سکاڵایەی کە باس دەکرێت لە دادگای لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر ئەو داوایە لە تایبەتمەندی ئەو دادگا بەڕێزە نیەو ئەو نوسراوەی بڵاو کراوەتەوە تەنیا رونکردنەوەیە نەک بڕیاری دادگا، بۆ زانیاری هەموو لایەکیش جارێکی تر بڕیار لەو داوایە نادرێت بە هۆکاری ئەوەی پێشتر ئەم داوایە حسم بووە و پلەی کۆتایی وەرگرتوە. 
تیمەکە راشیدەگەیەنن؛ بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بەڵکو یەکێکە لەدەرکراوەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن