عارف قوربانی
هیچ سكاڵایه‌ك مه‌به‌نه دادگەی فیدراڵی
دادگەی فیدراڵی وه‌ك باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریی له عیراق كه بڕیاره‌كانی بێ چه‌ندوچوون یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕیی دابمه‌زرابا و بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ویژدانی دادوه‌ریی بووبان، ده‌رفه‌تێكی زۆر باش بوو بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی ساڵانێكی زۆره به چارهسهرنهكراویی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه رێگه نه‌درا ئه‌م دادگەیه به‌و جۆره دابمه‌زرێت كه ئه‌ركه دهستورییهكهی پیاده بكات و ئه‌و رۆڵه بگێڕێت كه بۆی دروستكرابوو.
له دروستكردنی ههیكهلهكهیهوه تا پره‌نسیپی بینینی دۆسییه و بڕیاره‌كانی، له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه و دابه‌شكاریی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان و به رێككه‌وتنی سیاسی و سازانی نێوان كوتله سیاسیه‌كان هاته ئاراوه. ئه‌مه‌ش وایكرد له خولی یه‌كه‌میدا 2005 بۆ 2021 به‌هۆی ئه‌و رێسایه‌ی بۆ ده‌رچوواندنی بڕیار په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، كه بڕیاره‌كانی پێویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی بێت، وه‌ك ئه‌وه وابوو نوێنه‌ری هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك جۆرێك له مافی ڤیتۆی هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ناكۆكی و ململانێ له‌نێوان پێكهاته‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ قوڵتر ده‌بووه‌وه، به‌و هۆیه‌وه له‌و خوله‌دا ئه‌م دادگەیه رۆڵێكی په‌راوێزخراوی ده‌گێڕا، چونكه نوێنه‌ری هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك رێگربوو له‌وه‌ی بڕیار به زیانی پێكهاته‌كه‌ی ئه‌و بدرێت. بۆیه زۆرجار خۆیان له بینینی هه‌ندێ دۆسییه ده‌دزییه‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی (له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رك و كاره‌كانی ئه‌م دادگەیه نییه).
له‌ماوه‌ی ئه‌و 16 ساڵه‌دا له بوونی ئه‌و هه‌موو كێشه و ناكۆكیانه‌ی هه‌بوون، ته‌نها یه‌ك بڕیاری دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه، ئه‌ویش بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌كه‌ی ساڵی 2017 بوو. له‌وه‌شدا ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و هه‌لومه‌رجه سه‌پێندراوه‌ی به‌هۆی هێرشی سوپاوه بۆ سه‌ر كوردستان، زاده‌ی ئه‌و بڕیاره بوون، ئه‌گینا دوو ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی دادگە ده‌یانتوانی رێگه له‌و بڕیاره‌ش بگرن. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا زۆر پێشێلكاری ده‌ستووری هه‌بوون كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ئه‌نجامی دابوون، به‌ڵام بۆ هیچ كام له‌و پێشێلكاریانه‌ش كورد په‌نای بۆ تۆماركردنی سكاڵا نه‌ده‌برد، چونكه روون بوو كه نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش رێگر ده‌بوون له‌وه‌ی بڕیار به قازانجی كورد بدرێت.
ئه‌م دۆخه‌ی دادگە خراپ بوو، به‌ڵام له‌وه باشتر بوو رێگه بدرێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌ها و باڵایه بكرێته به‌شێك له ململانێكان و وه‌ك ئامرازی سیاسی له كێشه ناوخۆییه‌كان به‌كار ببردرێت. به‌داخه‌وه له به‌هاری هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عیراقه‌وه و له به‌هاری ساڵی 2021 یاسای دادگەی فیدراڵی به‌جۆرێك هه‌موار كرا، به‌كردار ئه‌م ناوه‌نده گرنگه‌ی ده‌سه‌ڵات كرا به ئامراز به‌ده‌ستی ناوه‌ندگه‌رایی شیعه‌ی وه‌لائی ئێرانه‌وه.
ئێستا ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه، ئه‌م خوله‌ی ئه‌م دادگەیه 2021 بۆ ئێستا، به‌شێكه له ئه‌جێندای ته‌شه‌یوع به‌مانا فراوانه‌كه‌ی. هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی ده‌یبینێت و بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌دات، بێ هیچ شك و گومانێك ده‌بێت له خزمه‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دابن، جا ئه‌گه‌ر سووده‌كه‌ی ئێستا و راسته‌وخۆ بێت یان به ناڕاسته‌وخۆ و بۆ دوورمه‌ودا بێت.
له‌م رۆژانه‌دا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه (به‌هۆی قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییانی جینۆساید له دادگەی فیدراڵی سكاڵا له دژی حكومه‌تی عیراق تۆمار ده‌كرێت). هیچ گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌م داوایه راست و هه‌ق و ره‌وایه. له‌دوای ده‌نگدان به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و دواتریش له‌دوای بڕیاری دادگەی باڵای تاوانه‌كانی عیراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییانی جینۆساید، ده‌بوو عیراق بچوایه ژێر هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی تاوانه‌كه‌وه. له ماوه‌ی ئه‌م 15 بۆ 16 ساڵه‌دا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن خۆی له‌و به‌رپرسیارێتییه دزیوه‌ته‌وه. كه نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب له‌مه‌دا به‌رپرسن، ژماره‌یه‌ك كوردیش پۆستی جیاجیای ده‌سه‌ڵاتدارێتیان هه‌بووه و ده‌بوو كاریان بۆ ئه‌و ئامانجه بكردایا. به‌ڵام له‌و رووه‌وه هیچ نه‌كرا.
كورد مافی خۆیه‌تی و پێویستیشه كام رێگە كاریگه‌ر و گونجاوه بیگرێته به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م مافه‌ی. به‌ڵام پێویسته وریای ئه‌وه‌ش بین له‌كوێ داوای ئه‌م مافه ده‌كه‌ینه‌وه. یا روونتر ئه‌وه‌یه بڵێین له چی كات و هه‌لومه‌رجێكدا داوای ته‌حقیقكردنی ئه‌م هه‌قه ده‌كه‌ین. بیرمه له گه‌رمه‌ی رووداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند كه‌سێك له په‌رۆشی و دڵسۆزییان بۆ پرسی جینۆساید، دۆسێیه‌كیان ئاماده كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی كیمیاییان به سه‌دام فرشتووه، له میدیاكان بانگه‌وازیان بڵاوكرده‌وه و كات و شوێنی تۆماركردنی سكاڵاكانیان د‌یاریكردبوو كه له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدا بوو ته‌نها ئه‌و دوو وڵاته بۆ راگرتنی هێرش و گه‌له‌كۆمه‌ی شیعی ئێران و عیراق و لوبنان بۆسه‌ر كوردستان هاتبوونه سه‌رخه‌ت بۆ پارێزگاری له مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردی. نه‌ده‌كرا له‌و چركه‌ساته‌دا له میدیاكانی كوردستانه‌وه سه‌نگه‌ر له‌و دوو وڵاته‌ش بگیرێت، به‌په‌له نامه‌یه‌كم بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی نووسی و له هه‌ستیاری كات و دۆسییه‌كه ئاگادارم كرده‌وه، كه ده‌كرێت ئه‌و كه‌یسه له رۆژگارێكی دیكه‌دا كاری له‌سه‌ر بكرێت نه‌ك ئه‌مڕۆ كه ته‌نها ئه‌و دوو وڵاته له پشتی كورد ماونه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌مڕۆش دادگەی فیدراڵی وه‌ك باڵاترین ده‌سه‌ڵات كه بڕیاره‌كانی قابیلی ره‌تكردنه‌وه نین و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پابه‌نده به‌وه‌ی جێبه‌جێیان بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م دادگەیه له‌سه‌ر بنه‌مای ویژدانی دادوه‌ریی كاره‌كانی به‌ڕێوه به‌رێت، بێشك باشترین جێگایه‌ك بوو كورد رووی تێبكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له مافه زه‌وتكراوه‌كانی، به‌ڵام وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌م بۆكرد ئه‌م دادگەیه نه له‌سه‌ر بنه‌ما راست و دروسته‌كه‌ی خۆی دروستكراوه و نه بڕیاره‌كانیشیان ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ق و ناهه‌ق ده‌درێت.
دۆسێیه‌كی هه‌ستیاری وه‌ك (قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییانی جینۆساید) ده‌تواندرێت كورد بخاته سه‌رپێی خۆی، له دۆخێكی وه‌ك ئێستادا و له‌ناو ئه‌و كه‌شه‌ی ئێستای دادگەی باڵای فیدراڵی، چه‌ند هه‌ق و ره‌وابێت، ئه‌م دادگەیه كه هه‌مووی مانگێگ پێش ئێستابوو بڕیاری ئه‌وه‌یدا به‌غدا نابێت هیچ كۆمه‌كێك بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بكات، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نادات به ده‌یان ملیار دۆلار له عیراقه‌وه بدرێته خه‌ڵكی كوردستان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جینۆساید (هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژیی بارزانییه‌كان و راگواستنی كوردانی فه‌یلی و پاكتاوی ره‌گه‌زی كه‌ركووك).
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته تایبه‌تمه‌ندی ده‌ستووریی و یاسایی هه‌یه، دادگە ناتوانێ به‌وه‌ش خۆی لێ لابدات كه ئه‌و كه‌یسه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رك و كاره‌كانی دادگەی فیدراڵی نییه. بۆیه بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌بێته كۆتاییهێنان به‌و مافه‌ی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر عیراقه‌وه. مانه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه باشتره له‌وه‌ی به‌وه كۆتایی پێبهێندرێت كه كورد هه‌قی ئه‌و داوایه‌ی نییه له عیراق.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته تایبه‌تمه‌ندی ده‌ستووریی و یاسایی هه‌یه، دادگە ناتوانێ به‌وه‌ش خۆی لێ لابدات كه ئه‌و كه‌یسه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رك و كاره‌كانی دادگەی فیدراڵی نییه. بۆیه بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌بێته كۆتاییهێنان به‌و مافه‌ی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر عیراقه‌وه. مانه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه باشتره له‌وه‌ی به‌وه كۆتایی پێبهێندرێت كه كورد هه‌قی ئه‌و داوایه‌ی نییه له عیراق.
زۆرجار مانه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك به چارهسهرنهكراویی و هێشتنه‌وه‌ی بۆ ئاینده‌یه‌كی نادیار، زۆر باشتره له‌وه‌ی به چاره‌سه‌رێكی بسپێریت كه ئه‌نجامه‌كه‌ی روونه به زیانی تۆ ده‌كه‌وێته‌وه.
خ.غ