ئابووری
نرخی عەلەف مریشك گران دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی عەلەف لە بازاڕەكاندا خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان توشی زیانێكی زۆر بوون و داوا دەكەن هەرچی زووە لایە پەیوەندیدارەكان ئەو قۆرخكارییە بوەستێنن.
نازم جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە بیانووی ئەوەی گوایە خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ داخراون، بازرگانەكان دەستیان بە گرانكردنی نرخی عەلەف كردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد "پێشتر یەك تەن عەلەف بە 400 دۆلار بوو ئێستا نرخەكەی بۆ 450 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەوەش وایكردووە خەرجییەكی زیاتر لەسەر ئێمە بكەوێت سەرەڕای ئەوەی نرخی مریشكیش دابەزیووە".
وتیشی "داوا دەكەین لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەت و تەواوی لایە پەیوەندیدارەكان و پارێزگا بێنە سەرخەت و ئەو قۆرخكارییەی بازرگانەكان بوەستێنن".