راپۆرت

نەسیمی بەسرە، کەشتییە خەیاڵییەکەی سەدام حسێن کە هەرگیز نەیتوانی سەفەری پێبکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەسیمی بەسرە، کەشتییە خەیاڵییەکەی سەدام حسێن کە هەرگیز نەیتوانی سەفەری پێبکات
مەودا میدیا-


لەگەڵ نزیکبوونەوەی بیستەمین ساڵی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ عیراق جارێکی دیکە کەشتی خەیاڵییەکەی سەدام حسێن کەوتە بەر باس و گفتگۆی عیراقییەکان.

ئەم کەشتییە کە 20 ساڵ پێش ئێستا لە کەناراوەکانی "شەت والعرەب" لەنگەری خستبوو بەرووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.

ئەگەر بچیتە ناو کەشتییەکە دەبینیت کە هێشتا ئاسەواری ژیانی تایبەتی سەدام حسێن لەناو کەشتییەکەدا بەدی دەکرێت، کەشتییەکە 82 مەترە، نووستنێکی گەورە، پەردە ئاورێشمەکانی و ئاودەست و حەمامەکەی بە ئاڵتوون رووپۆشکراون.

کەشتییەکە چوار قاتە، تەنانەت سەرتاشخانە و شوێنی وشککردنەوەی جلوبەرگ و ژووری پێداویستییە پزیشکییە سەرەتاییەکانی تێدایە.

سەدام حسێن کە لە ساڵ 1979 بۆ 2003 لە عیراق حوکمی کرد هیچکاتێک نەتیوانی بە کەشتی "نەسیمی بەسرە" سەفەر بکات.

ئێستا ئەو کەشتییە لە ژێر چاودێری ناوەندی توێژینەوەی دەریایی زانکۆی بەسرەدایە.

سەجاد کازم مامۆستای زانکۆ دەڵێت، " هەموو ئەو گەشتیارانەی دێنە ناو کەشتییەکە لەسەرەتاوە سەریان سوور دەمێنێت لە هەموو ئەو کەلووپەلە گرانبەهانەی لەناو کەشتییەکەدان". 

ئەم کەشتییە گەشتیاریە لەلایەن کۆمپانیایەکی کەشتی سازی دانیمارکی دیزاین کراوە 82 مەترە و دەتوانێت نزیکەی 65 کەس لەخۆبگرێت.

کەشتییەکە 13 ژووری خەو، سێ ژووری کۆبوونەوە و شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەری تێدایە، جگە لەوانە رێگەیەکی نەهێنی کە دەتگەیەنێت بە ژێردەریاییەک بۆ حاڵەتی لەناکاوی  تێدایە. 

هاوڵاتیەکی تەمەن 48 ساڵەی عیراقی رەخنە لە حکومەتی پێشووی عیراق دەگرێت و دەڵێت، " لەکاتێکدا کە خەڵکی عیراق لەناو ترس و تۆقانی شەڕ و ئابلۆقەی ئابووری دەژیان، سەدام کەشتی ئاوای هەبوو".

سەدام حسێن لەترسی شەڕی عیراق و ئێران لە ساڵی  1980 ئەم کەشتییەی تەسلیمی خێزانی شاهانەی سعودیا کرد بوو.

بەرپرسانی عیراقی لەدوای ئەوەی زانییان ئەم کەشتییە لەلایەن کۆمپانیایەک لە دوورگەکانی کەیمن بە نرخی 35 هەزاردۆلار فرۆشراوە، داوای کەشتییەکەیان کرد کە بگەڕێندرێتەوە بۆ عیراق و دواجار گەڕێندرایەوە، بەڵام حکومەتی عیراق نەیتوانی بیفرۆشێت، هەر بۆیە بڕیاری دا لە ساڵی 2009 بیگەڕێنێتەوە بۆ کەناراوەکانی بەسرە لەعیراق.

یەکێکی دیکە لە کەشتییەکانی سەدام ناویی "المنسور"ە نیوەی کەشتییەکە لە ئاودایە و لاشەکەی هەمووی ژەنگی هێناوە و ئەم کەشتییە لە کەناراوەکانی شت العربە.

بە وتەی سایتێکی دانیمارکی "المنسور" زیاتر لە 7 تۆنە و لە فەنلاند دیزاین کراوە و لەساڵی 1983 تەسلیمی عیراق کراوە، ئەم کەشتییە دەتوانێت نزیکەی 100 کەس لەناو خۆیدا جێبکاتەوە.

سەدام لەساڵی 2003 بۆ پاراستینی کەشتییەکە لە بۆردمانی ئەمریکا لە کەنارەکانی شت العرەب کەشتییەکەی راگرت، 

لە 2003 چەندینجار ئەو ناوچەیە لەلایەن ئەمریکاوە بوردمان کراو کەشتییەکە سێ جار بوردمانکرا، ئەگەرچی زیانی زۆری بەرکەوت، بەڵام نوقمی ئاو نەبوو و لەسەر ئاو دەبینرێت.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان