کوردستانی

بێ بەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بەم کەسانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێ بەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بەم کەسانە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دروستبکات و بێ بەرانبەر  پێیان بدات.

عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری پێدانی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بێ بەرانبەر لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەردوو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی داڕشتنی پلانین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە".

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان وتی "ئەم یەکەی نیشتەجێبوونانە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی، ئەو کەسانەی ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن لەم بڕیارە هیچ بڕە پارەیەکیان لە بەرانبەر وەرگرتنی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونە لێ وەرناگیرێت".

وتیشی "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 191 بڕیاریداوە کە ئەم یەکەی نیشتەجێبوونانە بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی دروستبکرێن و هەردوو وەزارەتی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوەی بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە راسپاردووە، ئەوانیش کۆنووسێکیان واژۆکردووە بۆ دانانی رێوشوێن و هەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan