کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی: وشکەساڵی لە هەرێم کۆتایی هاتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی کەشناسی: وشکەساڵی لە هەرێم کۆتایی هاتووە
مەودا میدیا -
 
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت لەئێستادا مەترسییەکانی روودانی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتووە، جگە لە هەندێک شوێنی پارێزگای هەولێر و مەخمور نەبێت کە جیاوازییەکی کەمیان هەیە و باران لەم ناوچانە کەمتر باریوە.
 
ئەمڕۆ 18ی ئازاری 2023 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "لە ئێستادا مەترسییەکانی روودانی وشکەساڵی بەگشتی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، جگە لە هەندێک شوێنی پارێزگای هەولێر و مەخمور نەبێت کە جیاوازییەکی کەمیان هەیە لەگەڵ بارانبارینی ساڵانی رابردوودا و رێژەی باران لەم ناوچانە کەمتربووە، بەڵام ئەم ناوچانەش لەم هەفتەیەدا مەترسی لەسەر نامێنێت بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی کە روو لەو ناوچانە دەکات".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "بەتایبەتی مانگی سێ و چواری ساڵی رابردوو لەڕووی بارانبارینەوە خراپبوون، بەڵام ئەمساڵ ئەم دوو مانگە لە تەواوی وەرزی بەهار باشترن و لەبەر ئەم هۆیە بڕی باران لەسەرجەم ناوچەکان پێش ساڵی رابردوو دەکەوێتەوە".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی وتیشی  "لەبەر ئەوەی داهاتی ئاو لە پارساڵ زۆرترە، وشکەساڵی هایدۆلۆجی دروستبووە، ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی زیادیان کردووە لە زۆر شوێن و مانگی پێنجیش زۆر زیاتر دەکەن، لە کوێستانەکانیش بەفرێکی باش باریوە کە سوودی زۆری دەبێت بۆ زیادبوونی داهاتی ئاوی ژێر زەوی و ژیانەوەی کانیاو و چەمەکان".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی