تەندروستی
چۆن یادەوەریمان بەهێز بکەین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
زانایان چەندین شێواز و چارەسەریان هێناوەتە ئاراوە کە دەتوانن یارمەتیدەربن لە بەرزکردنەوەی یادەوەری بە هەموو جۆرەکانییەوە، بەڵام دەروونناسێک دوای 10 توێژینەوە باس سەیرترین و سەرسوڕهێنەرترینیان دەکات.
زانایان چەندین شێواز و چارەسەریان هێناوەتە ئاراوە کە دەتوانن یارمەتیدەربن لە بەرزکردنەوەی یادەوەری بە هەموو جۆرەکانییەوە، بەڵام دەروونناسێک دوای 10 توێژینەوە باس سەیرترین و سەرسوڕهێنەرترینیان دەکات.
سەبارەت بە ڕێگاکانی پاڵپشتی و بەهێزکردنی یادەوەری دکتۆر جێرمی دین، خاوەنی دکتۆرا لە دەروونناسیدا باس لە هەشت رێگا دەکات کە ئەمانەی خوارەوەن:
1- وێنەکێشان
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کێشانی وێنەی وشە و شتەکان یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی یادەوەری بەهێزتر و متمانەپێکراوتر.
2- چاو داخستن
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەڕاستی داخستنی چاوەکان دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە دەستپێکردنی یادەوەرییەک.
3- هێنانەبەرچاوی چۆنییەتی دروستکردنی پەیوەندییەکان
خەیاڵکردنی ئەوەی کە شتەکان چۆن پەیوەندییان بە خۆتەوە هەیە یارمەتی بەرزکردنەوەی بیرهێنانەوە دەدات
4- پرۆڤەی 40 چرکەیی
پرۆڤەکردنی یادەوەرییەک تەنها بۆ ماوەی ٤٠ چرکە، دەتوانێت کلیلی بیرهێنانەوەی بەردەوام بێت.
5- رۆیشتن بە پێی رووتی (پەتی)
رۆیشتن بە پێی رووت زیاتر بیرەوەرییەکان باشتردەکات وەک لە رۆیشتن بە پێڵاوەوە، بۆنموونە ئەوانەی بە پێی رووت رادەکەن پێویستە خۆیان لە تەپوتۆز و هەر شتێکی دیکە بەدووربگرن کە رەنگە پێیان ئازار بدات بەم شێوەیەش بیرەوەرییەکان بەهێزتر دەبن.
6- دەستنووس (نووسینەوەی شتەکان)
نووسین بە دەست بیرگە باشتردەکات بە بەراورد بە نووسین لەسەر کیبۆردێکی فیزیکی. فیدباکێکی جوڵەیی لە پرۆسەی نووسینەوە، لەگەڵ هەستی دەست لێدانی کاغەز و قەڵەم، یارمەتی فێربوون دەدات و ئەو ناوچانەی مێشک کە گرنگن بۆ زمان بەهێزتر و چالاکتر دەبن.
7- بەرزکردنەوەی قورسایی
وەرزشکردن بەکێشی قورس دەتوانێت دەستبەجێ بیرەوەری درێژخایەن بە رێژەی نزیکەی %20 بەرزبکاتەوە.
8- چالاکییەکانی منداڵی
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە سەرکەوتن بەسەر دارێکدا دەبێتە هۆی باشترکردنی یادەوەری کارکردن بە ڕێژەی %50.
ر.ع