کوردستانی

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 10 هەزار مووچەخۆر دوو مووچە و زیاتریان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 10 هەزار مووچەخۆر دوو مووچە و زیاتریان هەیە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت بەپێی بڕیاری کۆتایی لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان 10  هەزار و 819 مووچەخۆر لە سیستەمی بایۆمەتریدا دووجار یان زیاتر ناویان تۆمارکراوە.
 
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند "دۆسیەی چوار هەزار و 189 فەرمانبەر و خانەنشین رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی کراون کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مەچەیان هەیە، لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە، سەرجەم داتاکان ئاڕاستەی دیوانی چاودێری هەرێمی کوردستان کراون".
 
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو "لەو ژمارەیە  هەزار و 973 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینییان وەرگرتووە، هەزار و 849 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەنشینییان وەرگرتووە، 367 کەسیش بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەرییان وەرگرتووە".
 
وتیشی "دۆسیەی ئەو ژمارە مووچەخۆرە نایاساییە بە داتا و زانیاری تەواوەوە ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم کراوە تاوەکو لەرێگەی دەستەکانیانەوە وردبینی لە رێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانەدا بکەن کەلە دوای بەرواری 1ی نیسانی 2020ەوە بە نایاسایی وەریانگرتووە، پێویستە بە زووترین کات ئەو بڕە پارەیە وەربگیرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن