خولەکانی جیهان

میسی چاوەڕێی کۆبونەوە گەورەکەی بەرشەلۆنە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی چاوەڕێی کۆبونەوە گەورەکەی بەرشەلۆنە دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە کارکردن لە ناوخۆدا بۆ رزگاربوون لە کۆسپەکانی یارییەکی دادپەروەرانەی دارایی و سەرکەوتوو دەبێت لە گەڕاندنەوەی هەوڵەکانی لیۆنێل میسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لە هاوینی داهاتوودا.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی دێت و یاریزانە ئەرجەنتینیەکە هەوڵدەدات یانەکە جێبهێڵێت دوای ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاندەرانی پاریس خراپتر بوو.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی رایگەیاند، دوو کۆبوونەوە هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەڵوێستی مێسی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە: مێسی بەرەو گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە هەنگاو نانێت هەتا ئەو کاتەی گڵۆپی سەوزی لە لالیگاوە پێنەگات کە گرێبەستەکە لەگەڵ یارییەکی دادپەروەرانەی داراییدا بگونجێت.

ئەو روونیکردەوە کە خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە یەکەم جار لەگەڵ لالیگا کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەو هەڵەیە دووبارە نەکاتەوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر بووە هۆی رۆیشتنی میسی.

دوای رێککەوتنەکە لەگەڵ لالیگا، کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان مێسی و لاپۆرتا بەڕێوەدەچێت بۆ پاککردنەوەی کەش و هەوا و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکەیان دوای جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە.

مێسی دەیەوێت لاپۆرتا دەستپێشخەری بکات و راستەوخۆ قسەی لەگەڵ بکات، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی شوباتدا لەگەڵ باوکی کۆبووەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکرد: کە راهێنەری بەرشەلۆنە چاڤی هێرناندێز لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ میسی و رۆڵێک دەگێڕێت لە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام ئەو وەک کۆبوونەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لەگەڵ لاپۆرتا بڕیاردەر نییە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب