خولەکانی جیهان

فالفیردی سزا دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فالفیردی سزا دەدرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 


ڤالڤێردی ئۆرۆگوای و  یاریزانی یانەی ریال مەدرید هەڕەشەی سزای وەرزشی توندی کرد بەهۆی رووداوەکەی بەرامبەر ئەلێکس باینا یاریزانی ڤیاریال دوای یارییەکەی رۆژی شەممە لە خولی ۲۸ەمی لالیگا.

راپۆرتە ئیسپانییەکان دەڵێن کە ڤالڤێردی دوای یارییەکە چاوەڕێی باینای کردووە لە تەنیشت پاسی ڤیاریال و ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە بە یاریزانی ڤیاریال گوتووە ئەوەی لە یاریگا دەربارەی کوڕەکەم پێت گوتم دووبارەی بکەوە" و دواتر بە لێدانێک لە دەموچاوی دا.

راپۆرتە ئیسپانییەکان ئەلێکس پێنا تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە یاری کۆپا دێل ڕی لە 19 ی مانگی یەکدا بە ڤالڤێردی گوتووە "ئێستا بگری چونکە کوڕەکەت لەدایک نابێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، رووداوەکەی ڤالڤێردی لەوانەیە بێ سزا بێت، چونکە دادوەری یارییەکە هیچ شتێکی لە راپۆرتەکەیدا نەنووسیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی پێشبڕکێ لێکۆڵینەوە لە هیچ شتێکی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ڤالڤێردی ناکات ئەگەر سکاڵای فەرمی نەبێت.

ئەگەر ڤیاریال یان ئەلێکس بەینا سکاڵایەکی فەرمی دژی ڤالڤێردی تۆمار بکەن، ئەوا فیدراسیۆنی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات کە دەبێت لەلایەن کامێراکانی ئاسایش لە یاریگاکە تۆمارکرابێت بۆیە لەم حاڵەتەدا، ڤالڤێردی رووبەڕووی سزای یاسایی و سزایەکی وەرزشی توند دەبێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب