خولەکانی جیهان
میسی بۆچی گەشتی سعودیەی کردووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
گەشتەکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بۆ سعودیە مشتومڕێکی زۆری لەسەر داهاتووی دروستکردووە.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت و ناوەکەی بەستراوەتەوە بە گواستنەوەی بۆ هیلالی سعودی.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دەڵێت: گفتوگۆ هەیە لەلایەن هیلالەوە لەگەڵ میسی بۆ ئەوەی بە 400 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، بەڵام ئەوەندە پێشکەوتوو نییە کە دەنگۆی لەسەر دەکرێت.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە: لە دوایین گەشتدا بۆ سعودیە هیچ دانوستانێک نەبووە، وەک ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەیدا بووە، لەو گەشتانەدا هیچ قسەیەک لەسەر داهاتوو نەکراوە.
هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەشکردووە، مێسی باڵیۆزی سعودیە نابێت بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی 2030، چونکە رازی نەبووە بە بڵاوکردنەوەی دۆسیەیەکی رکابەری راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتەکەیدا، کە دۆسیەیەکی هاوبەشی لەگەڵ ئۆرۆگوای و پاراگوای پێشکەش کرد بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی.