خولەکانی جیهان
برازیل گومان لە ئەنچیلۆتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
ئیدێنالدۆ رۆدریگێز سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل پشتڕاستی کردەوە کە راهێنەری ئیتاڵی کارلۆ ئەنچێلۆتی پاڵێوراوە بۆ مەشقدانەوەی هەڵبژاردەکەمان.
رۆدریگێز بە بێین سپۆرتی وت: من ناڵێم ئەنچێلۆتی پێشنیارێکی لەلایەن ئێمەوە هەیە، بەڵام ئێمە پشکنین دەکەین بۆ ئەوەی ئایا دەیەوێت ئامادە بێت.
ئێمە پلانێکی بنەڕەتیمان هەیە، بۆ یەکەم جار بە راستگۆیی دەیڵێم، هیچ سوودێکی نییە بیشارینەوە، ئەنچێلۆتی دڵخوازی ئێمەیە.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل (CBF) بەم دواییانە پەیوەندی بە بریکارەکانی ئەنچێلۆتی کردووە، بەڵام پێناچێت گفتوگۆکان تا کۆتایی وەرزی داهاتوو بە فەرمی ئەنجام بدرێن، بەهۆی ئەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە تەرکیز دەکاتە سەر کارەکانی لەگەڵ ریال مەدرید.
ئەنچێلۆتی زیاتر لە جارێک پشتڕاستی کردۆتەوە کە دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2024 بەردەوام بێت.