خولەکانی جیهان
پیریز و ئەنچیلۆتی کۆبونەوەیەکی بە پەلەیەیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئێوارەی رۆژی هەینی سەرۆکی ریال مەدرید فلۆرنتینۆ پێرێز کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ راهێنەر کارلۆ ئەنچێلۆتی ئەنجامدا دوای شکستەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بە ریال سۆسیداد.
مارکا رایگەیاند کە کەمبوونەوەی ئاستی ئەنجامە ناوخۆییەکان لەگەڵ دوو شکستی ئەم دواییەی بەرامبەر سۆسیداد و جیرۆنا لەلایەن پێرێزەوە قبوڵ نەکراوە، بۆیە لەگەڵ ئەنچێلۆتی کۆبووەوە بۆ شیکردنەوەی ماوەی ئێستا (نەرێنی) و ئەوەی لە لالیگا بەدەست هاتووە و چی چاوەڕێی تیمەکە دەکات لە کۆتایی وەرزەکەدا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە لە نێوان هەردوو لایەنەکە لە وەرزی رابردوودا روویداوە، لەو کاتەدا ئەنچێلۆتی لە پێرێز تێگەیشتبوو کە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی چامپیۆنسلیگ بەیەکەوە "ئەگەرێکە.
بەڵام ئەمساڵ پێرێز روونیکردەوە کە پێویستە ئەوەی لە لالیگا روویدا لەبیر بکات و بە تەواوی تیشک بخاتە سەر یاری کۆتایی کۆپا دێل ری بەرامبەر ئۆساسونا و نیوەی کۆتایی خولی چامپیۆنسلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی.
مارکا وتیشی هەمووان متمانە بە توانای تیمەکە و ستافی تەکنیکی دەکەن بۆ زاڵبوون بەسەر سەختترین ساتەکاندا کە لە ئێوارەی شەممەوە دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە بە تەواوی پێویستە بەهۆی ئەوەی کە لە مەترسیدایە و روونیشیکردەوە کە هێشتا هەموو شتێک بەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت کە پلانی بۆ دانراوە لەگەڵ ئەنچێلۆتی لە ریال مەدرید.