ئابووری

نرخی دۆلار هەتا دێت لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی دۆلار هەتا دێت لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی كوردستان و عیراق بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارازەیانی ئابووریش دەڵێت بەهای ئەو دراوە دەگاتە 150 هەزار دیناری عیراقی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 بەهای‌ دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و لە دەستپێكی رۆژەكەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 148 هەزار و 250 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكرا، پاش چەند خولەكێك بەهای دراوی ئەمریكی كەمێك دابەزی و گەیشتە 147 هەزار و 800 دیناری عیراقی.

هاوكات شارەزایانی ئابووریی هۆشداریی دەدەن لە ناجێگیری نرخی دۆلار و ئاماژە بەوەدەكەن لە ئەگەری جێگیرنەكرنی نرخەكەیدا، بەهای 100 دۆلار دەگاتە 150 هەزار دیناری عیراقیی و زیاتریش.

بەهای دراوە بیانییەكان لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو بەرانبەر دیناری‌ عیراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمەریكی بە 147هەزار و 800 دیناری عیراقیی مامەڵەی پێوەدەكرێت،
100 یۆرۆ بەرانبەرە بە 161هەزار دیناری عیراقیی،
100 پاوەنی ئینگلیزی بە 183هەزار دیناری عیراقییە،
100 دۆلار هاوتایە بە 2020 لیرەی توركی،
پێنج ملیۆن و 150 هەزار تمەنی ئێرانییە بەرانبەر 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، 

سەبارەت بە نرخی زێڕ لە هەرێمی كوردستان؛

مسقاڵێک زێڕی عەیارە  21 نرخی 435,000 دیناری عیراقییە؛
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەهاكەی هاوتایە بە 375,000 دیناری عیراقی؛
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 500,000 دیناری عیراقی دەفرۆشرێت؛
یەك مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بەهاكەی 455,000 دیناری عیراقییە و هاوكات  یەك ئۆنسی زێڕ بەهای 2024 دۆلاری ئەمریكییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023،  100 دۆلاری ئەمریكی بە 147هەزار  دیناری عیراقیی مامەڵەی پێوەكرا.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان