کوردستانی
ئاسایشی هەرێم "گروپی گورگەكان" دەستگیردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنە گرووپێكی راگەیاند كە بە خۆیان دەڵین "گورگەكان" و وینەی گورگ لەسەر سنگیان نەخشێندراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، گروپێکی تێکدەری دەستگیركردووە.
لە راگەیەندراوەكەیی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "پاش کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر گروپێکی تێکدەر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی پێنج کەسیی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە (گروپی گورگەکان)".
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپە وێنەی گورگ لەسەر سنگیان کێشراوە هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتیی و فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە (م، ک، م) و (ک، ن، ش) و (ت ،ح ،ش ) و (ک، ج، م) و (م، خ، ع)،هاوكات بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی سەرجەمیان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا