تەندروستی
گوندی گه‌ردوونی و جه‌نگی كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌لیاس خه‌رفوش لە بابەتێکیدا کە لە رۆژنامەی "شه‌رقول ئه‌وسه‌ت" بڵاویکردووەتەوە و لەلایەن هەڵمەت هۆشیار-وە کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە باس لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە جیهاندا.
په‌تای كۆرۆنا كه ئێستا بووەته هه‌ڕه‌شه له سه‌ر مرۆڤایه‌تی و هه‌روه‌ك رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ته‌ئكیدی لێده‌كاته‌وه ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ساره ده‌ژین و دوو چاری هه‌مان نه‌خۆشی و رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌نجام و مه‌ترسی ده‌بینه‌وه كه له نێوانیاندا ئه‌گه‌ری مردن هه‌یه، رارایی و دوودڵیمان له چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌ی پێكوته یان چاره‌سه‌رێكدایه.
مه‌ترسی له ته‌واوی گۆی زه‌ویدا بڵاوبووەته‌وه، فرۆكه‌خانه‌كان به رووی گه‌شتیارندا داخراون، پشكه‌كان هه‌ره‌سیان هێناوه و پێشبینی داڕمانی ئابووری جیهان ده‌كرێت، بۆرسه‌ی جیهانی ده‌سته‌وه‌ستانه به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌م په‌تا جیهانییه به جۆرێك كه، پێشتر نه‌ئاماده‌كاری بۆ كراوه و نه پێشبینی كرا‌و بووه.
دانیشتووانی گۆی زه‌وی له پڕ هه‌ستیان كرد ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیاییه‌ی ساڵانێكه چێژی لێ ده‌بینن و ته‌واوی ژیانی پێ رێكخراوه ده‌سته‌وه‌ستانه له به‌رامبه‌ر هێرشێكی دڕندانه كه له بازارێكی گۆشت و په‌له‌وه‌ر و ماسی فرۆش له شاری ووهانی چیینه‌وه كرایه سه‌ریان.
سه‌ر به هه‌رچی نه‌ته‌وه و ئاین و بیروباوه‌ڕێك بیت گرنگ نییه، قه‌باره‌ی ژماره بانكییه‌كه‌ت هه‌رچه‌نێك بێت بایه‌خی نییه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی دووجاری نه‌خۆشییه‌كه بونه‌ته‌وه له گه‌لانی خۆشگوزه‌رانی وه‌كو چینییه‌كان و ئه‌وروپاییه‌كان و ئه‌مریكاییه‌كان و عه‌ره‌ب و ئێرانییه‌كانن و باوردۆخی ژیانیان مامناوه‌ندی و سه‌رووی مامناوه‌ندییه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه بارودۆخیان هه‌ژار و رێژه‌ی هه‌ژاریان زۆره روبه‌روو بوونه‌وه‌ی په‌تاكه له پێشینه‌ی كاره‌كانیان نییه و ته‌نانه‌ت رێنماییه‌كان رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش له‌وێ جێبه‌جێ ناكرێت، ژماره‌ی توشبووان ده‌شاردرێنه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و وڵاتانه كاری رێكخراوی WHO به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاته‌كه‌یان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ره‌نگه هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه بێت "كۆرۆنا" به به‌راورد به نه‌هامه‌تییه‌كانی دیكه ژیانیان كه‌مترین مه‌ترسی بێت له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ك پێده‌چێت حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه دواین خه‌میان، خه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای جیهانی و چاودێریكردن و زانینی ژماره‌ی توشبووان و رێگریكردن و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی چاره‌سه‌ر بێت.
پاش ئه‌وه‌ی كۆرۆنا گۆڕا بۆ په‌تایه‌كی جیهانی، پێویسته هه‌مووان یه‌كگرتووانه رووبه‌رووی بینه‌وه و له هه‌مانكاتدا پیویسته وڵاتان جارێكی دیكه سنووره‌كانیان توند تر بكه‌نه‌وه و به ئاراسته‌ی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئه‌و به جیهانی بوونه‌وه‌ی كه مه‌رجی ژیانه له‌م (گونده گه‌ردوونییه‌دا)، ته‌نانه‌ت له ناو خودی یه‌كێتی ئه‌وروپاشدا كه سنوور له نێوان ووڵاتاندا كراوه‌یه و چاودێری ناكرێن، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نساو نه‌مسا سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیادا توند كرد و چاودێری هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له ئیتاڵیاوه ده‌یانه‌وێت بچنه فه‌ره‌نسا و نه‌مساوه، چونكه ئیتاڵیا به سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا داده‌نرێت له ئه‌وروپادا.
به هه‌مانشێوه له نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مریكاشدا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا گه‌شتی ئاسمانی له نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مریكا رابگرێت جگه‌له( هاووڵاتیانی به‌ریتانی و ئیرله‌ندی) به ئامانجی سنورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.چونكه له ئه‌مریكا كه سه‌رووی 1300 توشبوو تۆمار كراون.
بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له جیهاندا زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته به‌ر و جۆرێك كه كۆت و له‌مپه‌ڕ خراونه‌ته به‌رده‌م ژیانی رۆژانه‌مان، له‌وانه سنورداركردنی هاتووچۆ له ناو شار و گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات،یاخود ناچاركردنمان به ماڵنشینی وه‌كو جیاگه‌یه‌كی ته‌ندروستی (كه‌ره‌نتینه) له ئه‌گه‌ری توشبوونمان و له پێناو خۆپارێزیمان، یاخود گۆڕانی نۆرمی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تتیه‌مان وه‌كو چوونمان بۆ ئاهه‌نگ و چیشتخانه و قاوه‌خانه‌كان و بۆیه زۆرجار هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌مه بارودۆخه ته‌نها له (جه‌نگه گه‌ردوونیه‌كاندا) بوونی هه‌یه.
سه‌رباری ئه‌و تۆقینه‌ی كه هه‌یه به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی (كۆرۆنا) بووەته راستی و ئه‌وه‌ی رووده‌دات به به‌راورد به په‌تاو درمه‌كانی دیكه و قه‌باره‌ی توشبوون له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ر له 100 ساڵ و ساڵی 1918 نزیكه‌ی 500 ملیۆن كه‌س له ته‌واوی جیهاندا توشیی په‌تای ئه‌نفله‌وهنزا بوون به نزیكه‌یی (سێ یه‌كی) دانیشتوانی جیهان و هه‌ر به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، زۆرترینیشیان له ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو بوون، له‌وه‌ش نزیكتر له ساڵی 2009 ئه‌نفله‌وه‌نزای (H1N1) نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌سی كوشت. به‌ڵام كۆرۆنا تاكو ئێستا 127 هه‌زار كه‌س دوچاری نه‌خۆشییه‌كه بوونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 4600 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، زۆرینه‌یان به‌هۆی لاوازی سیستمی به‌رگری له‌شیانه‌وه بووه یاخود به‌هۆی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌نه‌وه.
له ئێستادا بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان زۆر ئاسانتره به به‌راورد به 100 ساڵی پێشوو، چونكه ئێستا سنووری زۆر له ووڵاتان به رووی یه‌كدیدا كراوه‌ن و هه‌روه‌ك بوونی هێلێ ئاسمانی له نێوان ووڵاتان وایكردوه گواستنه‌وه و هاتوچۆ زۆر ئاسان بێت و له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی قۆناغی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بوو له چیینه‌وه بۆ ئه‌وروپا و ئێران و دواتر وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
كۆرۆنا ئه‌و راستییه‌ی خسته‌ڕوو چین ئه‌و هێزه نێۆده‌وڵه‌تییه‌یه توانای هه‌یه زۆرترین مه‌ترسی له سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م هه‌ساره‌یه درووست بكات له رووی ئابووری و ئه‌و نۆرمی ژیانه‌ی كه له سه‌ری راهاتوون، نه‌ك ته‌نها وه‌كو هێزێكی ئابووری ئه‌ژماركراو له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵكو وه‌كو ووڵاتێك كه ده‌توانێت ته‌نانه‌ت په‌تا و نه‌خۆشییه‌كانیش (بنێرێته ده‌ره‌وه) و ئارامی و ئابوری ووڵاتانی رۆژئاوایی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
شاری ووهان به سه‌نته‌رێكی بازرگانی دارایی و ئابووری گرنگ داده‌نرێت به شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا به‌راورد ده‌كرێت به‌هۆی بوونی توڕێكی فراوانی شه‌مه‌ندەفر و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه ئه‌وشاره به ته‌واوی هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی چین و ته‌واوی جیهان ده‌به‌ستێته‌وه.
له كاتێكدا جیهان له هه‌ڵپه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دایه و ژماره‌ی توشبووان به‌رده‌وام له زیاد بوونن، سه‌رۆكی چین ده‌چێته ووهان و ده‌ڵێت: نزیكین له كۆنترۆڵكردنی یه‌كجاریی كۆرۆناو.
ئه‌وه‌ی چین ئه‌نجامیدا له توانای هیچ وڵاتێكی دیكه‌دا نییه ئه‌نجامی بدات سه‌ره‌تا له بڵاوبوونه‌وه‌ی (كۆرۆنا) و دواتر به رێكاره تونده‌كانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، هیچ سیستمێكی رۆژئاوایی بوێری گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی نییه.