ئابووری
قەرزەكانی سەر حكومەتى هەرێمی كوردستان ئاشكرابوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 24 ملیار دۆلار قەرزدارە و مانگانەش بڕی 900 ملیار دینارمان پێویستە بۆ مووچە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئەم كابینەیەی ئێستا میراتگری قەرزێكی زۆرە و تائێستا 24 ملیار دۆلار قەرزاوە، مانگانە پێویستمان بە 900 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەر هەیە مانگانە مووچە وەردەگرن لە حكومەت".
سەرەڕای دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا مانگی 12ی 2019 دابەش دەكرێت هاوكات بەهۆی ئەو بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا هێندەی تر مووچە دواكەوتووە.