ئابووری

مەلا یاسین داوایەكی بەپەلە ئاراستەی سەرمایەداران دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا یاسین داوایەكی بەپەلە ئاراستەی سەرمایەداران دەكات
مەودا میدیا-

وەبەرهێنەرو وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان داوایەك ئاراستەی وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەكات بۆ ئەوەی هاوكاری حكومەت بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

مەلا یاسین مەحموود، وەبەرهێنەرو وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی"ھەنگاوەکانی حوکمەتی ھەرێم بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جێگای دەستخۆشی و ئومێدی خەڵکی کوردستانە، ئێستا کاتی ڕۆڵ بینین و دەورو تەقەلای ئێمەیە، تا چمکێکی ئەو ئەرک و زەحمەتە بگرینە دەست کە حکومەت بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان ئەنجامی دەدات".

باسی لەوەشكردووە "پێویستە کەمپەینێکی نیشتمانی گەورەو بێ وێنە بۆ دەستەبەری هەر پێداویستییەک ئەنجامبدەین تا ھاوکار و ھەماھەنگی کردەوەیی بۆ حوکمەتەکەمان رابگەیەنین".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "زەرەرو زیانەکانی ئەم ڤایرۆسە هەر تەنھا کاریگەری بۆ سەر تەندروستی خومان و ھاونیشتمانیان نییە، بەڵکو مانەوەی دۆخەکە بەم جۆرە، رۆژانە دەیان ھەزار دۆلار زیان لەکۆمپانیاو پڕۆژەکانمان دەدات، بە بەردەوام بوونیشی برینی قەیرانەکانی رابردوومان قوڵتر دەکاتەوە، دووریش نییە دەیان کۆمپانیاو سەرمایەداری ترمان مایە پووچ بکات".

داواشی كردووە " بەشداریکردنمان بە ھەر جۆرو شێوازیک یاخود ھەر مەبلەغێک بێت، ئەوپەری سەربەرزیە بۆمان بە پێچەوانەشەوە، جگە لەشەرمەزاری ھیچی ترمان بۆ نامێنێتەوە، نمونەی دروست کردنی نەخۆش خانەی ئاسا و دابین کردنی پێداویست و ئامیرەکانی لە ماوەیەکی کورتو دیاری کراودا بەشداربوانی سەر بەرز کرد".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان