چاوپێكەوتن
فریاڵ عەبدوڵڵا: ئەوەی لە کەرکوک دەگوزەرێت باجی موزایەداتی سیاسیی پارتییە بۆ وەرگرتنەوەی بارەگایەک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوەی لە کەرکوک دەگوزەرێت باجی موزایەداتی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئاماژەی بەوەشکرد بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
فریاڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی مەودا میدیادا وەڵامی چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە دۆخی کەرکوک دەداتەوە.
هۆکاری رووداوەکانی دوێنیی کەرکوک چی بوو؟
بەداخەوە ئەوەی لە کەرکوک دەگوزەرێت باجی موزایەداتی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ وەرگرتنەوەی بارەگایەک کە رەنگە ئەو گرنگییەی نەبێت کە خوێنی ئەو گەنجانەی شەهید و برینداربوون بڕژێت.
ئەم رووداوانە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەبێت؟
ئێمە بەرەو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەڕۆین دەبوو رێگە نەدەین بە کەسانی نەفس نزم و شۆڤینی بەشداری هەڵبژاردن بکەن، لەبری ئەوەی هەموومان یەک وتار و یەک دەنگبین و خەڵکی هانبدەین ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردن، چونکە 18 ساڵە کورد بەشداری نەکردووە، ئەم هەڵبژاردنە گرنگە و ژمارەی دانیشتووانی کورد دەردەخات.
ئامانج لەم ئاژاوەگێڕیانەی کەرکوک چی بوو؟
ئەوەی لە کەرکوک روویدا سیناریۆیەکی پیلان بۆ داڕێژراو بوو، تەنها بۆ پەردەپۆشکردنی شکستی کابینەی نۆیەم و داپۆشینی 31 ئاب و لەبیربردنەوەیەتی لای خەڵک، هەروەها بەهێزی لیستی یەکێتی و کاندیدانی یەکێتی لە کەرکوک، هەوڵەکانی پارتی چڕترکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکوک نییە و خزمەت بە دوژمن دەکات.
یەکێتی لەگەڵ ئەم رووداوانە چۆن مامەڵەی کرد؟
یەکێتی و سەرکردایەتیی یەکێتی لە کەرکوک بە ژیرانە مامەڵەی کرد و دانیان بەخۆیاندا گرت و هەوڵیاندا لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە وەڵام و رێگری بکەن لە دروستبوونی ئەو ئاژاوە و پشێوییەی کە دروستکرابوو بۆ تێکدانی سەقامگیری شارەکە.
گرنگی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور چییە؟
جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور پێویستی بەوەیە ئەو لیژنەی کە پێکهێنراوە بە کرداری کارەکانی ئەنجام بدات و ئەو هەنگاوانەی دایانناوە کاریگەی خۆی دەبێت، ئەگەر چی تاوەکو ئێستا ئەو مادەیە وەک خۆی جێبەجێنەکراوە کە چارەسەری زۆر کێشە دەکات.
دۆخی کەرکوک بە هەوڵی کێ ئاسایی بووەوە؟
دۆخی کەرکوک بە هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی یەکێتی لە بەغدا ئاسایی بووەتەوە و بە هەوڵی ئەوان رێگەکان کراوەتەوە.
دوێنێ شەممە 2ی ئەیلولی 2023 کوردانی شاری کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی گرتنی رێگەی کەرکوک - هەولێر لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانەکانیان بەردەوامە دژی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بارەگاکەیان لە شاری کەرکوک، لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان چوار کەس شەهیدبوون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
س.ر