گێتی

ناوی وڵاتی هیندستان دەگۆڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی وڵاتی هیندستان دەگۆڕدرێت
مەودا میدیا-

لە بانگهێشتنامەکانی ئێوارەخوانی میوانانی بەشداربوو لە لوتکەی گرووپی 20، سەرۆك وەزیرانی هیندستان ناوی وڵاتەكەی گۆڕیوە و ئەمەش هەنگاوێکی نوێی پارتە نەژادپەرستەكەی ئەو وڵاتەیە كە پێیوایە ناوی ئێستای وڵاتەكەی هی سەردەمی داگیركارییە.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی وڵاتەكە، درۆپادی مورمو، سەرۆکی هیندستان لە بانگهێشتنامەکەدا کە بۆ ئامادەبووانی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی جی-20 نێردراوە، لەبری "سەرۆکی هیندستان" بە "سەرۆکی بهارات" ناوی هاتووە. 

هیندستان كە یەك ملیار و 400 ملیۆن دانیشتووی هەیە، بە فەرمی بە دوو ناوی هیندستان و بهارات ناسراوە، بەڵام یەکەمیان زۆرترین بەکارهێنانی هەیە، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

بهارات وشەیەکی کۆنە و زۆرێک لە مێژوونووسان پێیانوایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەقە سەرەتاییەکانی هیندۆسی، هەروەها وشەکە بە زمانی هیندی بە واتای هیندستان دێت.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب