کوردستانی
شارەزایەکی کەشناسیی: باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و پلەکانی گەرماش بەڕێژەی دوو تاوەکو سێ پلە زیاتر نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بههۆی دروستبوونی نزمهپاڵهپهستۆیهكی قووڵ لهسهر دهریای ناوهڕاست، شهپۆلێكی بههێزی بارانبارین وڵاتی یۆنانی گرتهوه و له زۆر ناوچهدا لافاوێكی گهوره و مێژوویی دروستبوو، ئهمهش بههۆی گهرمبوونی بهرچاوی دهریاكهوە بوو لهماوهی هاوینی ئهمساڵدا".
باسی لەوەشکردووە "دەرئەنجامی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەش، لە سبەینێ بەدواوە بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەکاتە سەر وڵاتانی شام و دواتریش بەرەو ناوچەکانی هەرێم دێت".
روونیشی کردووەتەوە "لە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگەدا کارگیگەریی نزمە پاڵەپەستۆکە بۆ هەرێم درێژدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە کاتی ئێستا بەڕێژەی دوو تاوەکو سێ پلە زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن".
جەختیشی کردووەتەوە "ناوچەکانی باکووری کوردستان و ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی بوونی هەوای سارد و شێداری پێویست، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پێشبینی دەکرێت هەورە بروسکە و تاوەبارانی کورت خایەن بەڕێژەی جیاواز رووبدات لە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگەدا".