کوردستانی

بەغدا نەوتی سپی ماڵان دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا نەوتی سپی ماڵان دەنێرێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت نەوت و سوتەمەنییەکانی دیکە بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوتی عیراقەوە دابیندەکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلول 2023 نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عیراقدا پێییان راگەیاندین کە لەگەڵ هەرێمدا لەسەر دابینکردنی نەوت و سووتەمەنییەکانی دیکە رێککەوتوون".
 
جەختیشی کردەوە "وەزارەتی نەوتی عیراق پێداویستییەکانی هەرێم لە نەوت و سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە بە نرخی پاڵپشتیکراو و هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق دابیندەکات".
 
وتوشیەتی "هەر بەرمیلێک نەوت کە حکومەتی عیراق بە نرخی پاڵپشتیکراو بە هاوڵاتییانی دەفرۆشێک نرخەکەی 90 هەزار دینارە، لەکاتێکدا لەنێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە 160 هەزار دینار دەفرۆشرێت".
 
روونیشی کردووەتەوە "تاوەکو هەر خێزانێک لە هەرێمی کوردستان بەرمیلێک نەوت وەربگرێت کە بڕی 200 لیتری تێدایە ئەوا دەبێت 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بگاتە هەرێم".
Qaiwan
Qaiwan