کوردستانی
یەکێتیی پیاوانی کوردستان: تووندوتیژییەکان زیادیانکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان رایدەگەیەنێت رێژەی تووندوتیژییەکانی بەرانبەر پیاوان لە هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات کێشەی ئابووری سەرەکیترین هۆکارە.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو کەیسانەی رۆژانە دێتە بەردەستمان رێژەی تووندوتیژییەکانی بەرانبەر پیاوان لە هەرێمی کوردستان زیادیانکردووە، بەم نزیکانە ئاماری نۆ مانگی تووندوتیژییەکانی بەرانبەر پیاوان بڵاودەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پاڵنەر و هۆکارەکانی سکاڵا و تووندوتیژییەکان بۆ لایەنی ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتی و دەستتێوەردانی ژیانی نێوان دوو هاوسەر دەگەڕێتەوە، هەروەها سەرەکیترینشیان کێشەی ئابوورییە".
بەپێی ئاماری شەش مانگی رابردوو بێت لە سەرجەم لقەکانی رێکخراوی یەکێتی پیاوان لە هەرێمی کوردستان و شاری کەرکوک 336 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی تۆمارکراوە، هەروەها 39 حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە، هەروەها حاڵەتی کوشتنی پیاو لەلایەن ژن یان بە هاوکاری ژن یان بەهۆی کێشە خێزانییەکانەوە لەلایەن کەسوکاری ژنەوە هەبووە.
س،ر