وەرزش
ساری رۆژانه چه‌ند جگه‌ره ده‌کێشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودامیدیا - سه‌باح خدر
ئۆریلۆ ڤیرجیلی هاوڕێی نزیکی ماوریسو ساری به رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی راگه‌یاندوه که ئه‌و راهێنه‌ره رۆژانه 60 جگه‌ره ده‌کێشێت.
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له ئێستادا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی دروست کردوه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ، ووڵاتی ئیتاڵیا یه‌کێکه له‌و ووڵاتانه‌ی که رێژه‌یه‌کی زۆری توش بوو هه‌روه‌ها مردوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدایه.
یانه‌ی یۆڤانتوس تا ئێستا هه‌ردوو یاریزان ( روگانی و ماتیودی ) توش بوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ یاریزانانی دیکه و راهێنه‌ری یانه‌که‌ش.
ئیداره‌ی یانه‌ی خانمه پیره‌که هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که ( ساری ) راهێنه‌ری یانه‌که بپارێزت بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جگه‌ره کێشان که ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ که‌سانی جگه‌ره کێش زۆر خراپه.

بیروڕا