ئابووری
گۆشتى مریشك گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشك له بازاڕه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه هۆكاره‌كه‌شى بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى مریشك له كێڵگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌رهه‌م سه‌عید، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه نرخى مریشك گرانده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شى كه‌مبوونه‌وه‌ى مریشكه له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان".
وتیشى "یه‌ك كیلۆ مریشك له دوكانه‌كان بۆ 3600 دینار به‌رزربووه‌ته‌وه، له‌دواى جه‌ژنه‌وه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك زیاتر له هه‌زار دینار گرانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ركاتێك مریشك له‌كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان كه‌مببێته‌وه، ئه‌وكات نرخه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه، كاتێكیش مریشك زۆربێت، نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت".
ع
بیروڕا



