ئابووری
قوباد تاڵەبانی لە پارکی هەواری شار بەردی بناغەی جین بانکی دانا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەڕێوڕەسمێکدا لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و دکتۆر سەلاح، نوێنەری رێکخراوی فاو لە عیراق و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ 7ی تەمموز، بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانکی دانا.
جین بانک پرۆژەیەکی گرنگیی ستراتیژی گەشتوکاڵییە و بودجەکەی لەلایەن رێکخراوی فاوەوە دابین کراوە، پرۆژەکە لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت بە ئامانجی کۆکردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی کە مۆرکی رەسەنی کوردستانی و عێراقیان پێوەیە.
لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ناوەندێکی زانستیش دادەمەزرێت بۆ توێژینەوە لەسەر رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرەکان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار بۆ پسپۆڕانی بوارەکە دەڕەخسێنێت.
ع
بیروڕا



