کوردستانی

محه‌مه‌د شیاع سودانى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قسه‌ى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د شیاع سودانى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قسه‌ى كرد

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق باس له‌وه‌ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرین پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبێت.

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق مانگانه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت پێویسته‌ رێككه‌وتن بكرێت".

وتیشى "پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى یاساى بودجه‌ و راده‌ستكردنى نه‌وت بێت، ئه‌وكات به‌غداش مانگانه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مانگى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند، هه‌رێم هیچ ته‌مویلى مووچه‌ى نه‌ماوه‌ و چیتر پاره‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرین.

ع
Qaiwan
Qaiwan