عیراقی

وەزارەتی تەندروستی دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/25، وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڵاویکردەوە بانگهێشتی دەرچووانی کۆلێژەکانی پەرستاری، پەیمانگاکان، و قوتابخانە ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) لە ناوخۆی عیراق، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بە مەبەستی دامەزراندن لەسەر میلاکی وەزارەتەکەیان.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "داواکاری بە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی دامەزراندن لە وەزارەتەکەیان پێشکەش دەکرێت"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، دامەزراندنەکان دەستپێدەکەنەوەو ناوەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنن".

ئەوەشی خستەڕوو "دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فۆڕمی پەرستاری 2025/7/25، دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فۆڕمی داواکاری پزیشکیش 2025/7/1، دیاریکراوە".

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم  أضغط هنــــــــــــــــا

ب ح
Qaiwan
Qaiwan