گێتی
"مووشه‌كمان هه‌یه هێشتا ئاشكرامان نه‌كردووه"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، شارە مووشەکێكى گه‌وره‌مان لە ژێرزەوی هه‌یه ئەوەندە بەربڵاوە کە هێشتا ده‌رماننه‌خستووه.
سەردار ئیبراهیم جەباری، راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند "هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە ئەوپەڕی ئامادەیی دایە به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌رمان".
وتیشى "تا ئێستا تەنها به‌شێكى كه‌م له مووشه‌كمان به‌كارهێناوه، شارە مووشەکییەکانى ژێرزەویمان ئەوەندە بەربڵاوە کە هێشتا بەشێکی گەورەمان لە بەرگریی و مووشەکە بەهێزەکانمان ئاشكرا نەکردووە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ى مانگى حوزه‌یران، شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ى 12 رۆژ به‌رده‌وامى هه‌بوو، ئێران زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وت.
ع
بیروڕا



