عیراقی

ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی سنووری سلێمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی سنووری سلێمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند، كه‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منییه‌وه‌ شوێنی خۆیانیان له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عیراق به‌جێهێشتبوو.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی  وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، 111 خێزانی عه‌ره‌ب له‌ كه‌مپی عه‌ربه‌ت سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان، پاش سه‌قامگیربوونی ناوچه‌كانیان. 

هاوكات وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد، كه‌مپی قۆره‌توو له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ یه‌كجاریی چۆڵكراوه‌ و ئاواره‌كانی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان. 

له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی عه‌ره‌بی دانیشتوی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراق به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منییه‌وه‌ ئاواره‌ی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون و له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌شێكی به‌رچاویان نیشته‌جێبوون  و له‌ كه‌مپه‌كانی عه‌ربه‌ت و باریكه‌ و قۆره‌توو و هاوكات له‌ناو شاره‌كاندا نیشته‌جێبوون.
Qaiwan
Qaiwan