عیراقی

بەغدا.. ئاماری سەرپێچییەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا.. ئاماری سەرپێچییەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایدەگەیەنێت بەھۆی سەرپێچی قەدەغەی ھاتووچۆ زیاتر لە 125 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل دەستی بەسەردا گیراوە ئاماژە بەوەشکراوە 306 كەسیان دەستگیر كردووە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد "306 کەس بەهۆی سەرپێچی لە قەدەغەی هاتووچۆ دەستگیرکراون، هەروەها دەستیش بەسەر 127 ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلدا گیراوە".

لە راگەیاندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هاتووە "چوار هەزار و 132 پێبژاردنیش بۆ سەرپێچیکاران کراوە".

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی چەند رۆژێكە قەدەغەی ھاتووچۆ لە شار و شارۆچكەكانی عیراق راگەیەندراوە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال