کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولەوە گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولەوە گەیشت
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت بەپێی وادەی دیاریکراو بێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دابەشکردنی مووچەوە رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بەشی سێیەمی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت و ئەمڕۆش پاکتاوی حسابەکان بۆ حکومەتی عیراق نێردراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی وادەی دیاریکراو بێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی 2023 دەکرێت".

لە بارەی مووچەکانی مانگی 10 و 11 و 12 پێشەوا هەورامانی وتی "سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەدوای رێگە چارەیەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی مافی خەڵکی کوردستان نەفەوتێت و مووچەی ئەو سێ مانگەش بدرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان