کوردستانی
په‌رله‌مانتارێكى عیراق: ماوه‌یه‌كى زۆر كورت ماوه بۆ كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كان و هه‌ژمارى فه‌رمانبه‌ران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێك له بانكى رافیدینى عیراقه‌وه دێنه هه‌رێمى كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ى لقه‌كانیان، و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كى زۆر كورت ماوه له‌به‌رده‌م كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كان و ده‌ستپێكردن به‌تۆماركردنى هه‌ژمارى بانكى فه‌رمانبه‌ران.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكى بانكى رافیدین دێنه هه‌رێم، به دیارى كراوى نازانم به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆر كورت ماوه له‌به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عیراق.
وتیشى، بۆیه ده‌بێت هه‌ردوولا یارمه‌تىده‌ر بن بۆ كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كان و تۆماركردنى هه‌ژمارى بانكى فه‌رمانبه‌رن.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌روو، ئه‌مه كۆتا موچه‌یه به‌بێ هه‌ژمارى بانكى و دادگاى فیدراڵ ئه‌وه‌ى یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، پێویسته حكومه‌تى هه‌ردوولا هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بكات و هه‌نگاوه‌كان خێرا بكه‌ن، تاوه‌كو خه‌ڵك و مووچه‌خۆران چیتر نه‌بنه قوربانى سستى هه‌نگاوه‌كان.
پ ح ع