کوردستانی
ژمارەی كورسی پارێزگاكانی هەرێم دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دادگای فیدراڵیی عیراق، هەرێمی كوردستانی بۆ چوار بازنە دابەش كرد و ژمارەی كورسییەكانیشی كردە 100 كورسی، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیی عیراقیش ئەمرۆ ژمارەی كورسی پارێگاكانی بڵاو كردەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران رێنماییەكانی هاوپەیمانیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكردووە و هەرێمی كوردستانی بۆ چوار بازنە دابەش كردووە كە بریتین لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پەرلەمانی كوردستان پێكدێت لە 100 كورسی كە 34 لە هەولێر، 38 لە سلێمانی، 25 لە دهۆك و 3 كورسیشیان لە هەڵەبجە دەبێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بە فەرمانێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.