ئابووری

دەست بەگەڕانەوەی یەك ملیار دۆلارەكەی لوبنان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەگەڕانەوەی یەك ملیار دۆلارەكەی لوبنان دەكرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، داوامان لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق كردووە رێكارەكانی گەڕانەوەی یەك ملیار دۆلاری داهاتی نەوتی هەرێم بگەڕێنێتەوە.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "داوامان لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق کردوە کە دەست بە لێکۆڵینەوە و کاری یاسایی بکات بۆ گێڕانەوەی بری یەک ملیار دۆلار کە داهاتی نەوتی هەرێمە و لە یەکێک لە بانكەکانی لوبنان دەستیبەسەردا گیراوه".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ترس هەیە ئەو بانكە ئیفلس بکات و تەواوی ئەو پارەیەش دەفەوتێ،
بۆیە بەرپرسیاری یاسایی و دەستورییە کە وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەست بەسەر ئەو پارەیەدا بگرێت وەک داهاتی عیراق، پارێزگاری لێبکات و بیگەرێنێتەوە بۆ عیراق بو هاوڵاتیانی هەرێم خەرج بکرێت".

ئەوەشی باسكردووە "دوای دەستپێکردنەوەی دەوام لە بەغدا، رێکاری یاسایی تریش دەگرینەبەر، ئیتر هیچ تۆمەت و قسەیەک نامان وەستێنێ".
Qaiwan
Qaiwan