کوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى سلێمانى له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى له‌ باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تاو مه‌لیكه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ بڕیارێك و شتێكى نوێ له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تاو مه‌لیكه‌ نییه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌رده‌وام داواكارى له‌ باره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌ و چاره‌نوسیان دیاریبكرێت".

وتیشى "بابه‌تى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ شارێكه‌وه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌موو عیراق بوونیان هه‌یه‌ و بوونه‌ته‌ ئه‌مرى واقع، چاره‌سه‌ریان په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌موو عیراقه‌وه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌رى گشتییان بۆ بكرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan