کوردستانی
سه‌فه‌رى عومره راده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره‌ى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتى سه‌فه‌رى عومره نزیكه‌ى مانگێكى ماوه و ساڵانه مانگێك پێش جه‌ژنى قوربان به‌هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى حه‌ج كردن سه‌فه‌رى عومره راده‌گیرێت.
سیروان محه‌مه‌د مه‌عروف، لێپرسراوى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره‌ى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، نزیكه‌ى مانگێكى تر ماوه بۆ كاتى سه‌فه‌ر كردن بۆ عومره، چونكه هه‌موو ساڵێك مانگێك پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ینه جه‌ژنى قوربان سه‌فه‌رى عومره راده‌گیرێت.
وتیشى، هۆكارى راگرتنه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه وه‌رزى حه‌ج كردن دێته پێشه‌وه و سعودییه ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ پێشوازى كردن له حاجییان له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه.
حاجى سیروان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، راگرتنى سه‌فه‌رى عومره كاتییه و تاوه‌كو پرۆسه‌ى حه‌ج كردن، رێكاره‌كانى و واده‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، به‌رده‌وامى هه‌یه پاشان سه‌فه‌رى عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه و موسڵمانان ده‌توانن عومره بكه‌ن.
له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه، تێچووى عومره كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ خوار 500 دۆلار بۆ هه‌ر عومره‌كارێك.
پ ح ع