کوردستانی

"ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێى به‌غدا بكه‌ین بێ شێو سه‌رده‌نێینه‌وه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێى به‌غدا بكه‌ین بێ شێو سه‌رده‌نێینه‌وه‌"

مه‌ودا میدیا-

سكرتێرى حزبى سۆسیال دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا حسابى مردوو بۆ كورد ده‌كات و له‌ بودجه‌دا سڕیویه‌تییه‌وه‌.

محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود، سكرتێرى حزبى سۆسیال دیموكراتى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئێستا كورد وه‌ك مردوو له‌عیراق حسابى بۆ ده‌كرێت، له‌ 2014وه‌ خه‌ڵكى هه‌رێم‌ و خودى كوردستانیش له‌به‌رنامه‌و كارى حكومه‌تى عیراقدا سڕاونه‌ته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وان زۆر راشكاوانه‌ ئێمه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیان ئیزنداوه‌و چیتر ئێمه‌یان ناوێت".

وتیشى "داواده‌كه‌م حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چیتر چاوه‌ڕێى به‌غدا مه‌بن، داواتان لێده‌كه‌م هه‌رچى زووه‌ داهاتى نه‌وتى‌ و نا نه‌وتی هه‌رێم كۆبكه‌نه‌وه‌و موچه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى لێ بده‌ن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى كاسه‌ى دراوسێ بێت، به‌بێ شێو سه‌ره‌نێته‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan