کوردستانی
ئه‌ندامێكى دادگاى فیدراڵی: هیوایەک بۆ چاره‌سه‌رى مووچه ماوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌فته‌ى رابردوو نۆ دادوه‌رى دادگاى فیدراڵیی عیراق ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكى دادگاكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شكردووه.
شاره‌زایه‌كى یاسا باس له‌وه‌ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك و دادوه‌رانى دادگاى فیدراڵیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێت، ئه‌ندامێكى یه‌ده‌گى دادگاى فیدراڵیش ده‌ڵێت "هیوایه‌م ماوه بۆ چاره‌سه‌رى مووچه".
كاروان سه‌عید، شاره‌زاى یاسا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر دادوه‌ران و سه‌رۆكى دادگا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردایه، ره‌نگه ئه‌م هه‌فته‌یه پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌كلابكرایه‌ته‌وه و كۆتایی بهاتایه".
وتیشى "بهدهستلهكاركێشانهوهیان پرسى مووچه به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌بووه".
له‌لایه‌كى تره‌وه دادوه‌ر جاسم هه‌ورامى، ئه‌ندامى یه‌ده‌گى دادگاى فیدراڵیی عیراق بڵاویكرده‌وه "ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى فیدراڵیی كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكردایه، كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بوو".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ره‌نگه هیوایه‌ك مابێت بۆ مووچه ئه‌گه‌ر بێت‌و دادوه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كار و بڕیار له‌و باره‌وه بده‌ن".
ع
بیروڕا



