کوردستانی
مه‌سرور بارزانى: سوپاسى خۆڕاگریی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌یكات به‌رانبه‌ر به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم سته‌مه و برسیكردنهوه و كارێكى خراپ و سیاسه‌تێكى هه‌ڵه‌یه.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "به‌غدا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكى كوردستان برسیی بكات، ده‌ستى بۆ مووچه بردووه و پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه و خه‌ڵكى كوردستانى رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ كردووه‌ته‌وه".
وتیشى "مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به نایاسایی نه‌دراوه و كارێكى نایاساییه و نه‌ده‌بوو مووچه تێكه‌ڵى هیچ گرژى و پرسه سیاسییه‌كان بكرێت، واز له مافى خه‌ڵكى كوردستان نابین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا شاندێكى به‌غدا بچنه هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزرێته‌وه".
ع
بیروڕا



