کوردستانی

له‌م شاره‌ى كوردستان دیواربه‌ند بۆ ناو و وێنه‌ى سه‌رجه‌م شه‌هیدان دروستده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م شاره‌ى كوردستان دیواربه‌ند بۆ ناو و وێنه‌ى سه‌رجه‌م شه‌هیدان دروستده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ كه‌لار دیواربه‌ند بۆ ناو و وێنه‌ى شه‌هیده‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ دروستده‌كرێت و سه‌رۆكى شاره‌وانيى كه‌لاریش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ دیزاینێكى جوان و به‌شێوه‌یه‌كى وا ناو و وێنه‌ى سه‌رجه‌م شه‌هیدان پارێزراو بێت له‌ شوێنێكى گه‌شتیاریی و قه‌ره‌باڵه‌غه‌ دروستى ده‌كه‌ین.

دواى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسێك له‌ گه‌رمیان، پێشنیارى ئه‌وه‌ى كرد له‌ برى هه‌ڵواسینى ناو و وێنه‌ى شه‌هیده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى شار كه‌ به‌ وته‌ى خۆى به‌ شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى دانراون و بوونه‌ته‌ هۆى جه‌نجاڵى شه‌قامه‌كان، دیواربه‌ندى شه‌هیدان دروستبكرێت كه‌ شارستانیی تر و رێكخراوتره‌، كۆمپانیاى "بێست رۆڵس" به‌ نووسراوێك بۆ شاره‌وانيى كه‌لار، ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى كه‌ دروستكردنى ئه‌و دیوار به‌نده‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانيى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئێمه‌ پێشوازى لێده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له‌و رۆژنامه‌نووسه‌ و كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان و ئاماده‌یی ته‌واوى خۆمان ده‌رده‌بڕین و له‌ ئایینده‌دا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

وتیشى، له‌سه‌ر رووبارى سیروان له‌ شوێنێكى گونجاودا به‌شێوه‌یه‌كى رێكوپێك و دیزاینێكى جوان ئه‌و دیواربه‌نده‌ دروست ده‌كه‌ین كه‌ ناو و وێنه‌ى سه‌رجه‌م شه‌هیدان له‌خۆ بگرێت و به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ نه‌فه‌وتێن و بمێننه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنى ئه‌و شوێنه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوودا به‌هۆى دروستكردنى كۆڕنیش و شه‌قام و پارك و سه‌وزاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ شوێنێكى گه‌شتیاريى و شوێنێكى گشتیی و قه‌ره‌باڵه‌غ ده‌بێت.

سه‌رۆكى شاره‌وانيى كه‌لار ورده‌كاریی زیاترى باسنه‌كرد و ئاشكرایكرد، هێشتا سه‌ره‌تایه‌ و هه‌ركات كارمان له‌سه‌ر كرد ورده‌كارى چۆنێتى شێواز و دیزاینه‌كه‌ى ده‌خه‌ینه‌ڕوو.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب